وێنە.. دینا هاوسەرگیری دەکات

خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە دینا وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوەو هاوسەرگیری دەکات

دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەستۆری ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردەوە و لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئازیزانم هیوادارم توانیبێتم خزمەتدان بکەم لەم چەند ساڵەی هونەرەکەم، من بەهۆی چوونە ناو ژیانی هاوسەرێتی واز لە هونەر ئەهێنم و لێرەوە هەموتانم زۆر خۆشەوێت، بەهیوای ژیانێکی خۆش بۆ هەموو لایەک".

 

وەک دەزانین کە ئەمڕۆ ١ی نیسانەو پێدەچیت کە خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ بەهۆی یەکی نیسانەوە ئەو پەیامەی بڵاوکردبێتەوە.

 

دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 



PM:12:47:01/04/2020