وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆکاری تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە تووشبوانی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، هۆکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ جێبەجێنەکردنی رێنوماییەکانی تەندروستی.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی دەڵێت "هۆکاری تووشبوونی 139 حالەت بە ڕێژەی (79%) لەکۆی تووشبووانی کۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەرکەوتنی یەکتر بووە".
هەروەها وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و دەڵێت "ژمارەکان نیشاندەرێکی مەترسیدارە، تکایە ئاگاداری خۆتان بن نەیەنە دەرەوەی ماڵ و بەرکەوتنی کەسی تر مەبە با کارەساتی تەشەنەکردنی کۆڕۆنا ڕوونەدات."