تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت ژمارەی تووشبوان بەرزبۆتەوە بۆ ٤٧٥٩٣ کەس و هەروەها ٣٠٣٦ گیانیان لەدەستداوە.
د. کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئهمڕۆ چوارشهممه ١ی نیسان لە راگەیاندنی ئاماری رۆژانەی کۆرۆنادا رایگەیاند" لە دوێنێ سێشهممهوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 138 كهسی دیکە بەهۆی پهتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە".
لە بارەی ژمارەی تووشبوانی نوێوە، وتەبێژی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئهوهشی خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئهمڕۆ، ٢٩٨٧ كهسی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون".
ژمارەی ئەو کەسانەی دۆخیان خراپە، ٣٨٧١ کەسە کە مەترسی ژیانیان لەسەرە.
دەربارەی ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە تا ئێستا ١٤٤٧٣ کەسە.