ریاڵ مەدرید موچەی یاریزانان کەمدەکاتەوە



یانەی ریاڵ مەدریدیش هاتە پاڵ یانەی بەرشەلۆنە بۆ کەمکردنەوەی موچەی یاریزانەکانی و دەیەوێت سود لەم کاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرێت و موچەی گشت یاریزانەکانی کەمبکاتەوە هەرچەندە یانەکە هیچ مەترسییەکی دارایی لەسەر نیە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویان کردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید تەنها لە ٪١٠ی موچەی یاریزانەکان دەبڕێت، لە ٪٩٠ی موچەکەیان پێ دەدات، پێچەوانەی بەرشەلۆنە موچەی لە ٪٧٠ی یاریزانەکانی بڕیوەو ٩٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ گەڕایەوە.
هەروەها یاریزانەکانی یانەی ریاڵ مەدرید رازی بوون بە کەمکردنەوەی موچەیان بەڵام ریاڵ مەدرید هێشتا بەرەسمی راینەگەیاندووە.



PM:07:25:01/04/2020