ریاڵ مەدرید بەیڵ و جەیمس دەفرۆشێت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت هەردو ئەستێرەی یانەکەی جەیمس رۆدریگێز و گاریس بەیڵ بفرۆشێت.
رژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە لە هەموو کات زیاتر دەیەوێت ئەو دوو یاریزانە بفرۆشێت، چونکە بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە  یانەکە داهاتی کەمدەبێتەوەو ئەمەش وای لێ دەکات بیر لە  فرۆشتنی هەردو ئەستێرەکەی بکاتەوە جارێکی تر.
بەیڵ لە لایەن یانەی مانچستەریونایتد گرنگی پێدەدرێت و جەیمسیش لە لایەن یانەکانی ئارسناڵ و ئێڤەرتۆن و وڵڤەرهامپتۆن.



PM:07:26:01/04/2020