راپەڕین.. ئەنجامی پشكنینی ٣٦ گومان لێكراو نێگەتیڤ دەرچوو

ئەنجامی پشکنینی ٣٦ گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین نێگەتیڤ دەرچوو. 

 

ئەمشەو چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە" لەچوار چێوەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بۆ وەرگرتنی سامپڵ تایبەت بەپشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەماوەی دوو رۆژی رابردوو ژمارەیەك سامپڵ لەهەندێك هاوڵاتی گومانلێكراو و ئەوانەی لەئەوروپا گەڕابوونەوە، لەسنووری ئیدارەی راپەڕین  وەرگیران".

 

وتیشی" خۆشبەختانە هەر ٣٦ سامپڵەكە ئەنجامەكەیان نێگەتیف دەرچوو".



PM:10:05:01/04/2020