کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" کە له‌ ماوه‌ی ١٢ كاتژمێری رابردووی زۆرترین رێژه‌ی باران بارین لە ئامێدی باریوە کە ٨.٦ ملم بووە".

 

هاوکات کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" پێشبینى دەکرێ ئەم شەو باران لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم ببارێ وە لەهەندێ ناوچە هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان ڕێژەى باران بارینەکە زیاتر دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاویەکانى نێوان هەولێر ودهۆک".



PM:11:30:01/04/2020