وێنە.. (ئەلیسا)ی کوردی دوای نەشتەرگەری جوانکاری جیاواز دەرکەوت
گۆرانیبێژى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان واحید عه‌لى نه‌ژاد ناسراو بە (ئەلیسا) له ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆیه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام وێنەی خۆی دوای نەشتەرگەری جوانکاری بڵاوکردەوە، کە تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
واحید عه‌لی نه‌ژاد (ئه‌لیسا) له ساڵى ١٩٩٠ له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نى ١٥ ساڵیدا ده‌ستى به‌كارى هوونه‌رى كردووه، له ماوه‌ى ڕابردوودا ئاشكراى كرد كه ده‌یه‌وێت ڕه‌گه‌زى خۆى بگۆڕێت و وتوویه‌تى "من كچێكى بێ‌تاوانم كه له جه‌سته‌ى كوڕێكدا له‌دایكبووم"، هاوکات ماوه‌یه‌ك له كوردستانی باشوور و له شاری هه‌ولێر ژیانی برده سه‌ر به بیانوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌یان هێشتوه له‌م شاره بژی ڕویكرده ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ئێستادا هه‌وڵی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی خۆی ده‌دات.
هەروەها دواى ئاشكرا كردنى ئه‌م ڕاستییه واحید ڕایگه‌یاند كه ناوى خۆى ده‌گۆڕێت بۆ ناوێكى كچانه و ناوى (ئه‌لیسا)ى بۆ خۆى هه‌ڵبژاردووه.
AM:12:05:02/04/2020