کەشوهەوا گۆرانکاری بەسەردا دێت

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کەشوهەوا بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لەمڕۆوە ٢ی نیسان تا چوار رۆژی داهاتوو باران نابارێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

 

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر پلەی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی باشووری کوردستان بڵاودەکاتەوە، هەولێر ٢٠ پلەیە، سلێمانی ١٨ پلەیە، دهۆک ١٥ پلە، کەرکوک ٢١ پلەیە.

 

ئەم کەشوهەوایە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تا چوار رۆژی تر بەردەوام دەبێت.



AM:09:14:02/04/2020