لەسەر ئەو ڤیدیۆیەی خۆی کە لە ١ی نیسان رایگەیاندبوو واز لە کاری هونەری دەهێنێت و دوای رایگەیاند" درۆی نیسانە"، دینا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە تیایدا روونیدەکاتەوە کە ئەو واز لەکاری هونەری ناهێنێت و بەردەوام دەبێت و سوپاسی ئەو خەڵکانەش دەکات کە داوایان لێکردووە کە بەردەوام بێت.
هەروەها داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن کە ئێستا لەماڵەوەن بێ تاقەت نەبن و سوپاسی کارمەندی تەندروستی و ناخۆش دەکات کە ماندوون بەکۆمەڵگاوە بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک لە فانەکانی دینا لە کۆمێنتەکانیاندا نووسیبوویان " دینا بابەت دروستدەکات و ریکلام بۆخۆی دەکات".
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.