پۆلیسی سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی شاسوار عەبەلواحید دەدەن

کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی سلێمانی دەچنە سەر ماڵی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی لە باکوری سلێمانی و هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن.

 

میدیای ئێن ئارتی بڵاویکردۆتەوە کە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لەسەر داوای یاسایی تەندروستی سلێمانی بووەو، دەستگیرکردنەکەی بەپێی مادەی ٤٣٣ یە. 

 

ئەوەش دوای ئەوە هات كە هەفتەی رابردوو شاسوار عەبدولواحید، لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان رایگەیاندبوو ئەوەی لە هەرێمی كوردستان هەیە كۆرۆنا نیە چونكە بەڵگەیان نەخستووەتەڕوو. 


 



PM:12:53:02/04/2020