لێدوانێکی ترامپ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکات

لێدوانێکی ترامپ سەرۆکی ئەمەریکی کە پەیوەندیکردووە بە سەرۆکی روسیا پۆتین و محەمەد سەلمان جێنشینی سعودیە لەسەر کەمکردنەوەی ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە رۆژێکدا، نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە.


دوای ئەو لێدوانەی ترامپ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٢٩ دۆلارو ٥ سەنت، لە کاتێکدا نرخی یەک بەرمیل لەکاتی داخستندا بە ٢٤ دۆلارو ٧ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوە ٢٥ دۆلارو ٥ سەنت بوو.


نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرزبوەوە بۆ ٢٤ دۆلارو ٣ سەنت، لە کاتی داخستندا بە ٢٠ دۆلارو ٣ سەنت بوو، لەکاتی کردنەوەی ئەمڕۆیدا بە ٢١ دۆلارو ٢ سەنت بوو. 
 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەبێتە مایەی بوژاندنەوە ئابوری ئەو ولآتانەی کە داهاتیان بەشێوەیەکی سەرەکی لەسەر نەوتە.



PM:09:19:02/04/2020