ڤیدیۆ.. تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا لەناو شەقامەکاندا کەوتوون

لە تورکیا ژمارەی تووشبوان و مردن بە کۆرۆنا لە هەڵکشانێکی بەردەوام دایەو چەندان ڤیدیۆ لە تٶڕە کۆمەلآیەتییەکان بڵاوکراونەتەوە تووشبوان لەسەر شەقامە گشتیەکان کەوتوون و کەس نایەت بەلایانەوە.

 

لە ڤیدیۆیەکدا لە شاری ئەنتاکیای تورکیا لەسەر سنوری سوریا کەسێکی تووشبووی کۆرۆنا لەناو شەقامی گشتی شارەکەدا کەوتووەو کەس لێیناپرسێت.

 

بەپێی ئەو ئامارە فەرمیانەی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاویکردۆتەوە ١٧ هەزارو ٩٨٦ کەسە، ٣٥٦ کەس مردووە، ژمارەی چاکبووان ٤١٥ کەسە.

 

لە کاتێکدا زۆرێک لە میدیاکان گومان دەکەن کە ئەو ژمارەیە راستەقینە بێت و ئاک پارتی بەسەرۆکایەتی ئۆردوغان ترسی هەیە لە ئۆپۆزسیۆن کە ژمارەی راستەقینە بڵاوبکاتەوە.



PM:10:14:02/04/2020