هەرچەندە لەلایەن هەندێک ناوەندی داخراوەوە لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان رەخنەی کۆمەلآیەتی لەو ڤیدیۆ و وێنانە دەگیرێت کە هێلی لەڤ بڵاویدەکاتەوە، بەلآم هەموو جارێک بەوێنەیەکی نوێ وەک وەڵامێک هێڵە سوورەکان دەبەزێنێتەوە.
هێڵی لەڤ، خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد ئەمڕۆ پێنج شەممە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوەو هێڵە سوورەکان دەبەزێنێت.
هێڵی لەڤ لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوکردەوە وهەوادارانیشی سەرسامی خۆیان بە بینینی وێنەكەی دەردەبڕن، هەرچەندە ناوبەناو لەهەندێک ناوەندەوە رەخنە لە جلەکانی و شێوەی خۆگڕینەکەی دەکرێت، ئەویش بەوە وەلآمدەداتەوە کە ئەوە ئازادی شەخسیە.
هێڵی لەڤ یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی توانیوێتی لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی كارەكانییەوە ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات و زۆرێك لە میدیا جیهانییەكانیش گرنگی بە كارەكانی بدەن.
هێلین عهبدولڵا" ناسراو بە 'هێلی لهڤ" لهساڵی 1988 لهدایكبووه، زیاتر بهزمانی ئینگلیزی گۆرانی دهڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.