هەولێر.. هاوڵاتییەکی تووشبوو کۆرۆنا چاک دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند" نەخۆشێکی تر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆی ئەنجامدراوە کە نێگەتیڤ بوو".


تەندروستی هەولێر ئەوەش دەخاتەڕوو کە کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ١١ ) یانزە نەخۆش.


ئەوە لە کاتێکدایە کە لە هەرێم ٢٠١ کەس تووشبوو تۆمار کراوە، لەو ژمارەیەش دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، هەر ئەمڕۆ ١١ تووشبوونی نوێ لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە تۆمار کراوە.
 


AM:12:52:03/04/2020