سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پلەی گەرمای بەرزەو لە کەرەنتینە دەمێنێتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند ئەو لە کەرەنتینە دەمێنێتەوە، هاوکات نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ هەینی ٣ی نیسان لە ڤیدیۆیەکدا جونسون سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەردەکەوێت، هەر چەندە چوست و چالاک دەردەکەوێت، بەڵام شێوازی رووخساری شێواوە.

جۆنسۆن لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا دەڵێت " هەرچەند من هەست بە چاکبوونەوە دەکەم و ٧ رۆژ لە کەرەنتینەبووم، بەڵام تا ئێستا پلەی گەرمام بەرزە،  لەبەر رۆشنایی ئامۆژگاری حکومەت، دەبێت لە کەرەنتنە بمێنمەوە، تا  نیشانەکانی ڤایرۆسەکە نامێنێت".

پێش هەفتەیەک لەمەوبەر جۆنسن رایگەیاند" تووشی کۆرۆنا بووە لە بینایەی حکومەت لە ژوورێکدا خۆی کەرەنتینە کرد"|.

 

 


PM:07:02:03/04/2020