وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا، دواین ئامار و زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە ١٤ کەسی دیکە لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون.

 

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند" ڕێکارەکان بەردەوامن و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، (١٠٤٠) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨٢٩) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٨٩) دهۆك، دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ".

 لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە" ژمارەی هاوڵاتیان لە کەرەنتینەکان (٦١١٦) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٤٧) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٤٤٦٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٧١) هاووڵاتی".

 هاوكات، (١٠٤٠) پشکنین ئەنجام دراوە و دەرئەنجامدا  (١٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیە، پارێزگای هەولێر (3)،سلێمانی (8) پۆزەتیڤ،هەڵەبجە (٣) پۆزەتیڤ بوون.

 کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٠٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی دیكە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

 

 

 




PM:07:35:03/04/2020