وەزیری خوێندنی باڵا داوا لە ئەنجوومەنی وەزارەت دەکات پارە ببەخشن بە حکومەت

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەیامێک ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت و سەرجەم پلە تایبەتەکانی وەزارەت دەکات کە مووچەی یەک مانگی خۆیان ببەخشن بە حکومەت. 

د.ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە داواکارییەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" وەک ئاگادارن بەھۆی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوری و دارایی و تەندروستییەکانەوە بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەشێک لە ھاونیشتمانییەکانمان ڕوبەڕوی دۆخێکی سەختی ئابوری و بژێوی بونەتەوە، لەو سۆنگەیەشەوە ئەنجومەنی وەزیرانی بەڕێز (کەمپەینی بەیەکەوە بەھێزترین)ی ڕاگەیاندوە و بەشێکی زۆری سەرمایەدار و دەوڵەمەندە نیشتیمانیەکانی گەلەکەمان بەسەخاوەت و دڵئاوەلاییەوە بەشداری جوامێرانەیان لەو کەمپەینەدا کردوە، ھەروەھا ڕۆژی ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھاورێکانم لە ئەنجومەنی وەزیران  نیوەی موچە و دەرماڵەکانی دوو مانگی خۆیان بەخشییە ئەو کەمپەینە".

 

دەشڵێت" لە ئێستاشدا بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو کەمپەینە داواکارم لە ئێوەی بەرێزیش خۆتان و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێزەکانتان بەشدار بن بە بەخشینی بەشێک لە مووچەی یەک مانگی خۆتان کە لە ٢٥٪ کەمتر نەبێت". 



PM:09:40:03/04/2020