بۆچی وەزارەتی ناوخۆ لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا قەدەغەی هاتووچۆکردنی تووند کردەوە؟

وەزارەتی ناوخۆ و هەر چوار پارێزگارەکە و قائیمقامیەتی شارۆچکەکان بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕێوشیوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆیان تووند کردەوە، ماڵپەڕی "سپی" لەو بارەیەوە هۆکارەکانی ئاشکرا دەکات.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە، هۆکاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەند نییە بە هەڵکشانی زۆری ڕێژەی تووشبوونی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا، ئەوەندەی بەندە بەو پێشێلکاریانەی کە لەسەر یاساکە دەکرێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، بەشێوەیەکی گشتی ئەو کارمەندە حوکمی و ئەو هێزە ئەمنیانەی رێگایان پێدراوە هاتوچۆ بکەن، هۆکاری سەرەکی توندکردنەوەی  قەدەغەکردنی هاوتچۆن، چونکە لە کاتێکدا ژمارەیەکی بەرچاویان لە ئەرکی فەرمیدا نین، بەلآم پێناسی فەرمانگەکەیان بەکاردەهێنن بۆ هاتوچۆ کرد. زۆرێک لە فەرمانگەکانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەش بە هەمان شێوە لە کاتێکدا ژمارەیەکی بەرچاویان لە ئەرکدان، بەڵام ژمارەکانی تریان سوود لەو دەرفەتانە وەرەگرن و هاتووچۆی خۆیان ئیش و کارە شەخسیەکانی خۆیان دەکەن.

 

هەتا کار گەیشتووە بە کارمەندانی تەندروستی، ژمارەیەکی کەمیان لەکاردان، بەڵام ئەوانیش ژمارەیەکیان پێشێلکاری خروخات دەکەن.

 

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"  ئەمانەش هۆکار بوون بۆ تووندکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و دەرچوونی ئەو بڕیارە بە پەلەیەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمەش جگە لەوەی ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە، بەڵام هێشتا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە مەترسیدارە.



AM:12:36:04/04/2020