لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبی، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەڵێت " لای من دەنگی تەقە میوزیک دەگەیەنێت".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی "MBC1"، مەسعود بارزانی دەڵێت " جوگرافیا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له ئێمه كردووه".
دەربارەی ، ستەمکاری سەرۆکی پارتی دەڵێت "ئه‌و كه‌سه‌ی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر كراوه و خۆشی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌كات، شایانی ئه‌وه‌یە سته‌مكاری زیاتری به‌رامبه‌ر بكرێت."
رۆژنامەنووسی کەناڵەکە لەسەر خۆشی ژیانی شار و شاخ لێیدەپرسێت، بارزانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو ژیانی شاخی لەلا خۆشترەو بەلای ئەوە ژیانی شاخ سەخت نییە.
بارزانی باسی ئەو رۆژانە دەکات، کە مەلا مستەفا لە سۆڤیەت گەڕاوەتەوەو دەڵێت" من بچووك بووم، من ته‌له‌فۆنه‌كه‌م هه‌ڵگرت، پێی گوتم تۆ كێیت؟ منیش گوتم فڵانه كه‌سم، پێی گوتم بانگی برا گه‌وره‌كه‌ت بكه، مه‌به‌ستی خوالێخۆشبوو لوقمان بوو، ئه‌و شه‌هید بوو. چووم بۆ لای پێم گوت كه‌سێك ته‌له‌فۆن ده‌كات و ده‌ڵێت من هه‌واڵێكی زۆر گرنگم پێیه، ئه‌ویش هات و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، به بڕوای من دوا نیوه‌ڕۆ بوو، كاتێك پێی گوت "باوكت ده‌گه‌ڕێته‌وه"، خۆتان ئاماده كه‌ن و وه‌رن بۆ فڕۆكه‌خانه. ئێمه‌ش خۆمان ئاماده‌كرد و چووین بۆ فڕۆكه‌خانه. له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا پێشوازیمان لێ‌كرد، رۆژێكی نه‌مر و گه‌وره بوو، هه‌موو گه‌لی عێراق هاتنه سه‌ر شه‌قام، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی لێ بكه‌ن، به‌لای ئێمه‌وه رۆژێكی مه‌زن بوو".
بارزانی باسی سەرەتای بوونی بە پێشمەرگە دەکات و دەڵێت "من له 20ی گوڵانی ساڵی 1962 په‌یوه‌ندیم به شۆڕشه‌وه كرد، ده‌ستم دایه تفه‌نگ و تا ئێستاش به‌رده‌وامم".
دەربارەی هەڵوێستی فەرمی سعودیە دەربارەی کورد، بارزانی دەڵێت " بیرم ناكه‌وێته هیچ رۆژێك له رۆژان سعوودیه‌كان دژی ئێمه وه‌ستابنه‌وه، به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتگیری عێراقیان ده‌كرد و چه‌پڵه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتنه وه‌همییه‌كانیان لێ ده‌دا و بروسكه‌ی پیرۆزباییان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌نارد و پشتیوانی خۆیان پێ پشان ده‌دا، به‌ڵام هیچ كاتێك نه‌مانبینی سعوودیه هه‌ڵوێستێكی دژ به كورد نیشان بدات".