سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق، هۆشداری دەدات لە بارەی دۆخی عێراق و پێیوایە وڵاتەكەی لەرووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادا لە وڵاتانی دەوروبەری باشترە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یەندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاسایشی عێراقی ئەنجامدا و دۆخی هه‌نووكه‌یی وڵات و پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا تاوتوێ كرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه" دۆخی ته‌ندروستی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له عێراق به‌راورد به وڵاتانی دیكه باشتره، وێرای ئه‌وه‌ی كه عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و تیرۆر بووه‌ته‌وه".
هەروەها عه‌بدولمه‌هدی، هۆشداری داوه له قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ مه‌به‌ستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزتركردن.
لە ئێستادا بەگوێرەی دواین ئامارە فەرمیەكان عێراق ٨٧٨ كەسی توشبووی هەیە و ٥٦ كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٩ كەسیش چاكبوونەتەوە.