بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە سەردانی پرسەی ( فتاح حمد صالح ) و ( فاطمە رحمان حسین) لەگەڕەکی کارێزان لەڕۆژی شەممەی ۲۱ی ۳ی ۲٠۲٠ یان کردووە بە زووترین کات سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا(فریاکەوتنی ناوند) یاخود پەیوەندی بەتیمەکانی فریاگوزاری ۱۲۲ بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون بەئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی تایبەت بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

 

بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە سەردانی پرسەی خوالێخۆشبووان( فتاح حمد صالح ) و ( فاطمە رحمان حسین) لەگەڕەکی کارێزان لەڕۆژی شەممەی ۲۱ی ۳ی ۲٠۲٠ یان کردووە بە زووترین کات سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا(فریاکەوتنی ناوند) یاخود پەیوەندی بەتیمەکانی فریاگوزاری ۱۲۲ بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون بەئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی تایبەت بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

لەپەراوێزی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەرواری ۲ی ۳ی ۲٠۲٠ لێژنەی باڵای فەتوای هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف و ژووری ئۆپەڕاسیۆن بڕیاریدا بەڕاگرتنی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ کەمکردنەوەی بەریکەوتن، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەی هەموو ڕێنماییەکان دوو بنەماڵەی شاری هەولێر هەڵسان بەدانانی ڕێوڕەسمی پرسە لەگەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر لە ڕۆژی شەممەی ۲۱ی ۳ی ۲٠۲٠ بووە هۆی ئەوەی( ۳۲ )کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە ببن، تاوەکو ئەمڕۆ ٥ی ۳ی ۲٠۲٠ کەدەکاتە ڕێژەی نزیکەی ٪۳٥ی کۆی تووشبووانی شاری هەولێر، لەبەربەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیارماندا بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر لەڕێگای داواکاری گشتی ڕێککاری یاسای لەبەرمبەر هەردووبنەماڵەی ئاماژەپێکراو دەگرینەبەر.

داوا لەهاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن.

د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٥ی نیسانی ۲٠۲٠



PM:12:43:05/04/2020