كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەستی پێكرد
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر دەستیپێکرد و بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر بەشداری یەكێتی لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدا كە بە پێی راپرسییەكە كە لە نێوان کادیر و ئەندامانی مەڵبەند و مەکتەبەکان و کۆمیتەکانی یەکێتی ئەنجامدرا، زۆربەی بەشداربووانی راپرسییەكە خوازیاری ئەوەن یەكێتی بەشداری حكومەت بكات.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا بڕیارە کاندیدێک بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت و کاندیدێک بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکرێت .
PM:04:05:10/05/2014