بەشێك لە پزیشكانی سلێمانی هۆشداری راگرتنی دەوام دەدەن

دەستەی پزیشكانی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن" پزیشكان بەفیعلی لەڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادان و بەهەموو شێوەیەك خەریكی هۆشیاركردنەوەی خەڵكن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە سووكایەتیمان پێكراوە".

 

لە داواكارییەكدا كە ژمارەیەك لە پزیشكانی سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی تەندروستی، دەستەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی كۆڕۆنا و سەندیكای پزیشكانی كوردستانیان كردووە، تیایدا هاتووە" دوای ئەوەی پزیشكان وەك چۆن بە فیعلی لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایەدان، بە هەموو شێوەیەك خەریكی هۆشیاركردنەوەی خەڵكن، سەرەڕای دواكەوتن و فەوتانی چەندان مووچە و شایستە داراییەكانمان، بەرداوامین لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان".

لە داواکارییەکەدا دەستەی پزیشکانی سلێمانی ئاماژەیان بەوەشکردووە" بەڵام بە هیچ شێوەیەك قبووڵی ناكەین سەرەڕای جێبەجێكردنی ئەركەكانمان لەم ڕۆژانەی كە خەڵك هەمووی لە ماڵەوە دانیشتوون و ئێمە ژیانی خۆمان و خاو و خێزانمان دەخەینە مەترسیەوە، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە سوكایەتیمان پێ بكرێت، تا كار بگاتە ئەوەی لە هاوپیشەیەكمان بدرێت".

دەشڵێن" ئێمە وەكو پزیشكانی كوردستان لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە دەبێ لێپێچینەوەی جددی لەو بابەتە بكرێت و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی كاری ئەوهادا هەڵوێستی تووندترمان دەبێت".

 

ئەو پزیشاكانەی سلێمانی داوایانكردووە:

 

1 - دەبێ لێپێچینەوەی جددی لەو بابەتە بکرێت و تاوانبار یەکسەر سزا بدرێت .

2 - وەزارەتی ناوخۆ  بە فەڕمی داوای لێبوورن بکات  بە پەله .

3 - ئەم سوکاتیە و بێ ڕێزی و  هەراسان کردنی پزیشکان دەست بەجێ ڕابووەستێنرێت کە لە بازگە و  خاڵە پشکینەکان چەند ڕۆژێکه دەرهەق پزیشکان دەکرێت ، لەمەولا تەنها بە پێناسی سەندیکا بۆیان هەبێت هاتووچۆ بکەن .

کێ ڕازیە ناو بنووسێت  با بینێرین بۆ میدیا و بڵاوی بکەینەوە

4 -- ئەگەر تا سەعات شەشی ئێوارە داواکاریەکان جێ بەجێ نەکرێن ، ئەوا تێکڕای پزیشکان مان دەگرن له دەوام له سبەینیەوە و دەوام ڕادەگێرێت



PM:04:24:06/04/2020