لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتەبێژی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێمن قادر ئەو رێوشوێنە نوێیانەی بۆ میدیاکاران ئاشکرا کرد کە لەرۆژانی داهاتودا پەیڕەو دەکرێت.
هێمن قادر جێگری پارێزگار و وتەبێژی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیە رێوشوێن و کاتەکانی راگەیاند:
- رۆژانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ٨ بەیانیەوە تا ٢ پاشنیوەرٶ بەردەوام دەبێت.
- دەرمانخانەکان کراوە دەبن، دەبیت پزیشکی خاوەن دەرمانخانە لەوێ بێت.
- بەنزنینخانەکان لە ٨ بەیانییەوە تا ٦ی ئێواران کراوە دەبن.
- عەلوەکە لە ١٢ی شەوەوە تا ١٢ نیوەڕۆ کراوە دەبێت.
- لە کاتژمێر ٦ ی بەیانی تا ١٢ نیوەرۆ ئۆتۆمبیلی گاز و میوەفرۆش لە گەڕەکەکاندا دەگەرێن بۆ فرۆشتینیان.
وەزیری ناوخۆش پێشتر رایگەیاند کە هاتووچۆ بەتەواوی لە ٦ ی ئێوارەوە تا ١٢ ی شەو قەدەغە دەکرێت.