هەولێر.. باوکێک بۆ سێ مناڵ‌و هاوسەرەکەی کە تووشی کۆرۆنا بوون پۆستێکی ئازایانەو سۆزاویان بۆ دەنووسێت( وێنەی مناڵەکان ببینە)

لەنێو ئەو نەخۆشانەی کە لەهەولێر تووشی کۆرۆنا بوون، دایکێک و سێ مناڵی تێدایە مناڵێکیان کۆرپەیەو دوانەکەی تریشیان بچووکن، باوکیان پۆستێکی ئازایانەو ئینسانیانەیان بۆ دەنووسێت.

 
لەو پۆستەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، نیاز مستەفا باوکی منداڵەکان نووسیوویەتی" دڵتەنگ مەبن هەناسەکانم، به پشتیوانیی خودای گەورە، ئێوە کۆرۆنا لە گۆڕ دەنێن.. ئێوە پاڵەوانن".


هەروەها باوکی ئەو مناڵانە نووسیوویەتی" له پێناو پاراستنی خۆشەویستانتان، جەنگی کۆرۆنا دەكەن.. هه مووان دوعاتان بۆ دەكەن".

 
لە شاری هەولێر ژمارەی تووشبوان بەرزبۆتەوە بۆ کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٧٧) تووشبوو،  لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

 


PM:09:59:06/04/2020