وەزارەتی تەندروستی : سێ کەسی تر لە سنوری سلێمانی‌و هەڵبجە تووشی کۆرۆنا بوون



وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران".

 
وەزارەت لەو راگەیاندنە نوێیەیدا ئاشکرای دەکات" سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دوویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە". 

 
بەم تووشبووە نوێیانە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٢٨٠) تووشبوو،  لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

 


PM:10:58:06/04/2020