سلێمانی.. شانزدە کەسی تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

تەندروستی سلێمانی هەواڵێکی خۆش بە خەڵکی ئەو پارێزگایە رادەگەیەنێت و ئاشکرای دەکات کە ١٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکببوونەوە.

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ١٦ تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی چاکبوونەوە و  رەوانەی ماڵەوە کرانەوە".

تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند " کۆی چاکبووەوە لە سلێمانی تاوەکو ئێستا 78 کەسن".

 

 


PM:11:24:06/04/2020