هەولێر..یەکێک لە پزیشکەکانی چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا خۆی نەخۆشیەکە دەگرێت

پزیشکێکی گەنجی هەولێرکە یەکێکە لەو پزیشکانەی چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا دەکات لەهەولێر خۆی تووش دەبێت.

 

دکتۆر ( ب. ت)و دکتۆری بەشی هەناوەو بەهۆی چارەسەری نەخۆشەکانی کۆرۆناوە تووشی ڤایرۆسەکە بووەو ئێستا چارەسەر وەردەگرێت.

 

پزیشکێکی هاوڕێی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک بۆی نووسیووە" دكتۆرى برام، زۆر دلگران بووم كه زانيومه تووشى ئەو دهوده بووى بەهۆى خزمەتكردنت به هاونيشتيمانيان لەبەشى تەندروستى كۆرۆناوه، وەكو دكتۆرى هەناو، بەهيواى زووچاكبونەوە، ان شاء الله، بەتەندروستيەكى باش و سلامەت دەگەڕێيتەوە لامان".

 

پێشتریش خانمە پزیشکێکی سلێمانی نەخۆشیەکەی گرت و ئێستا بەرەو چاکبوونەوە دەچێت.

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٢٨٠) تووشبوو،  لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان، بەهۆی دوو پرسەوە ئێستا بەشی زۆری تووشبوان لە سنوری پارێزگای هەولێرن.



AM:12:02:07/04/2020