ژووری ئۆپراسیۆنەکانی گەرمیان لە بارەی کۆرۆناوە ژمارەیە ڕێنومای نوێی دەرکرد

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، دوای بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، چەند رێنومایەکی نوێ و وردکردنەوەی ئەو بڕیارانەی دەرکرد.

دەقی ڕینوماییەکان


یەكەم:نانەواخانەو ماركێتەكان لە كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە دەكرێنەوە ماركێتە گەورەكان ڕێگایان پێدەدرێت ٢ ئوتومبیل بەكاربهێنن و ماركێتی بچوكیش ١ ئۆتمبیل.


دووەم:رێكخراوەكانی un و ئەو رێكخراوە خیرخوازییەكان لەلایەن یەكە ئیدارییەكانەوە رێگایان پێدەدرێت و دابەشكردنی هاوكاری مرۆیی لە كاتژمیر 12 ی نیوەڕۆ بۆ 5 ی ئێوارە دەبێت.


سێیەم:عەلوەكان 6ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە


چوارەم: میوە فرۆشەكان 6 ی بەیانی دەرۆنە عەلوەو پێویستە پێش كاتژمێر 9 بگەرێنەوە بۆ گەرەكەكان.


پێنجەم:مریشك فرۆش و قەسابەكان لە 6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئێوارە.


شەشەم:دوكانی موبایل:12 ی نیوەرۆ بۆ 4 ی ئێوارە.


حەوتەم:جوتیارن و خاوەن كیلگەو هەنگەوانان 6 ی بەیانی بۆ 5 ی ئیوارە.


هەشتەم:هاتوچۆی كارمەندانی تەندروستی و صیانەو ئاو پێویستە بەپێ ی خشتەی ئیشكگری بێت كەلەلایەن بەرێوەبەرایەتییەكانیانەوە دیاریدەكرێت.


نۆیەم:دەرمانخانەو نۆرینگەكان بەپێی خشتەی ئیشكگیری بەرەچاوكرنی شوێنی جوگرافی كاتی كرانەوەو داخستنیان دیاریدەكرێت.


دەیەم:ناوچەی پیشەسازی شوێنكاری نۆژەنكردنەوەی دەراسە 6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئیوارە.


یانزەیەم:بەروبوومی ماست و شیرەمەنی 6ی بەیانی بۆ 10ی بەیانی.


دوانزەیەم:غازفرۆشەكان:6 ی بەیانی بۆ 4 ی ئێوارە.


سیانزەیەم:كۆگاكانی بان ئاسیاو:6 ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە.


چوارەدەیەم:پرۆژەكانی وەبەرهێنان 6ی بەیانی بۆ 5 ی ئێوارە.


پانزەیەم:رێگا بەنەخۆش و پێداویستی فریاگوزاری هاوڵاتیان دەدرێت.


شانزەیەم:دەرمانی درێژخایەن و كوتان 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەرۆ.


حەڤدەیەم:بەهیچ جۆرێك رێگا بە ئوتومبێلی بچوك نادرێت لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقەوە بیتە ئیدارەی گەرمیان ئەو هاووڵاتیانەشی بەمەبەستی كاری بازرگانی یان بردنی شتومەك و پێداویستی خۆراك دێنە ناوچەكە تەنها بە ئوتومبێلی بارهەلگری گەورە رێگایان پێدەدرێت.


هەژدەیەم:لەسبینێوە ریگە دەدریت مریشكی زیندوو هەناردەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراق بكرێت بەڵام رێگا بەهەناردەكردنی هێلكە نادرێت.


نۆزدەیەم: نوێنەری بازرگانەكان و موخەلیصەكانی مەرزی پەرویزخان سنورداردەكرێت و پێویستە


لەلایەن یەكە ئیدارەییەكانەوە بە پشتگیری دەروازەی پەرویزخان رێگایان پێدەدرێت.


بیست:بەنزینخانەی فەرمی بەپێی شوێنی جوگرافی لە ٦ی بەیانی بۆ ٥ ی ئیوارە رێگایان پێدە درێت.




AM:12:54:07/04/2020