ئەمشەو ٦ ی نیسان جارێکی تر رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە شاری هەولێر دەستگیر دەکرێتەوە.
بەشدار حەسەن، پارێزەری خۆبەخشی رۆژنامەنووس ( هێمن مامەند) دەڵێت " ئەمشەو هێزێکی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵی هێمن مامەند و جارێکی تر ئەو رۆژنامەنووسە دەستگیر کراوەتەوە".
تا ئێتسا وەزارەتی ناوخۆ و هیچ لایەنێکی حوکمی روونکردنەوەی لەسەر دەستگیرکردنە نوێکەی ئەو رۆژنامەنووسە بڵاونەکرۆدتەوە.
دوای ئازادکردنی بە کەفالەت هێمن مامەند لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئێن ئارتی، جارێکی تر هێرشی کردەوە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هێمن مامەند رۆژی ٢٤ی ئازار، لەسەر نووسینێکی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک لە بارەی دواکەوتنی مووچەو کەرەنتینەوە، دوای ١٠ رۆژ لەدەستگیرکردنی بە کەفالەت دوێنێ ٥ی نیسان ئازاد کرا.