نرخی نەوت بەرزبووەوە


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و  له‌ سەرو ٣٣ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٣٤ دۆلارو ٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٢٧ دۆلارو ٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكنەكەوتنی روسیا و سعودیە لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بەهای نەوت رووبەڕووی دابەزینێكی گەورە بوویەوە. 

بەڵام دوای گفتوگۆكانی نێوان هەریەكە لە سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكانی رووسیا و سعودیە  لەبارەی دابەزینی نرخی نەوتەوە،  لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخەكەی جارێكیتر روو لە بەرزبوونەوەیە. 

AM:09:12:07/04/2020