لە پارێزگای هەولێر پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا.
ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".
لەبارەی تووشبوەکان وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە" کە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منالێك لە گەرەکی ٩٤ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن".