به‌هۆى تۆماركردنى چه‌ند حاڵه‌تێكى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، گه‌ڕه‌كی کارێزان لە شارى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ سێشەممە گەڕەکی (کارێزان) لە ھەولێر کەرەنتین دەکرێت، سەرجەم ڕێگاکانی دەرچوون و ھاتنەناوەوەی گەڕەکەکە داخراون.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى پرسه له‌و گه‌ڕه‌كه له رێكه‌وتى ٢١ى ٣ى ٢٠٢٠دا، تا ئێستا زیاتر له ٧٠ حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوه.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا ٢٨٥ كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە.