بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت" هەر کەسێک نرخ لەسەر هاووڵاتیان گران بکات، بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی یاسای دەکەنەوە و سزای دەدەن".
عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، رگەیاند" داوا لەو دووکاندار و مارکێتانە دەکەین کە رێگەی کردنەوهیان پێ دراوه، پابەندی نرخی خواردن و شتومەک بن، ئەوا بە پێچەوانە ئەگەر بێت و هەر کەسێک نرخی شتومەک گران بکات، ئەوا بە توندترین شێوە روبەڕوی یاسای دەکەینەوە و سزا دەدرێت".
پۆلیسی چەمچەماڵ، داواشی لە هاووڵاتیانی شارەکە کرد کە ههر دیاردەیەکی بەرزکردنەوەی نرخیان بینی، پەیوەندیان پێوە بکەن بۆ ئەوەی ئیجرائات لەگەڵ سەرپێچیکاراندا بکەن.