نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئیدارەی سلێمانی دەكات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندی بە پارێزگاری سلێمانییەوە دەكات و سوپاسی یەكە ئیداری و كارگێڕییەكانی پارێزگاكە دەكات.

 

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" ئەمڕۆ سێ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ئەنجامدا و سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ پارێزگای سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی و هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە و پاسەوانانی سنوورو تەواوی دامودەزگا خزمەتگوزاریی و كارگێڕیی و ئارامیی و دارایی و ئابورییەكانی پارێزگای سلێمانی دەربڕی".

لای خۆشییەوە، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای بۆ دەربڕی و لە دوا ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دڵنیایكردنەوە كە بە سەركەوتووانە بەڕێوەدەچێت.

 

ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە كۆرۆنا تۆمار نەكراوە و لە سنوری سلێمانیش بڵاوبونەوەی كەمتر تۆمار دەكرێت. 

 


PM:12:51:07/04/2020