کەسایەتی دیاری ناوچەکانی سلێمانی، شێخ ئەحمەد حاجی کاکە حەمە شێخ عەبدولەکەریمی شەدەڵە کۆچی دوایی کرد.
شێخ ئەحمەد حاجی کاکە حەمە شێخ عەبدولەکەریمی شەدەڵە، ئەمڕۆ ٧ ی نیسان لە وڵاتی هۆڵندا گیانی لەدەستداوە.
شێخ فەرمان شەدەڵە خووشکەزای کۆچ کردوو رایگەیاند " کەسایەتی دیار و خاڵم شێخ ئەحمەد حاجی کاکە حەمە شێخ عبدالکریم شەدەڵە برای هەریەك لە شێخ عبدالکریم و شێخ محمود و شێخ دڵشاد و شێخ دانا بەرواوری ئەمرۆ ٤/٧ لە ووڵاتی هۆڵەندا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد".
کەسوکاری کۆچ کردو بەهۆی ئەم دۆخەوە کە کوردستان تیایدا دەژی، پرسە بۆ شێخ ئەحمەد دانانارێت.
شێخ ئەحمەد حاجی کاکە حەمەی شەدەڵە، کەسایەتیەکی دیاری ناوچەکەو یەکێکە لە پێشمەرگە دێڕینەکانی کوردستان.