پارێزگاری هەڵەبجە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

پارێزگاری هەڵەبجە، روونكردنەوەیەكی لەبارەی قەرەباڵغی بەردەوام بانكەكانی ئەمڕۆی هەڵەبجە بڵاوكردەوە.

 

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەداخەوە ئەمڕۆ لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، كەمترین پابەند بوون بەدیكرا، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ناچاربووین، هێزی ئاسایش و پۆلیس زیاد بكەین".

ڕاشیگەیاندووە" سبەی چوارشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠، رێكاری تایبەت لەبەردەم بانكەكانی هەڵەبجە دەگیرێتە بەر".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ سێشەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەند وێنەیەکی بەردەم بانکەکانی هەڵەبجە بڵاوکرانەوە کە تیایاندا دەردەکەوت، خەڵکێکی زۆر بەبێ پابەندبوون بە رێنماییەکان کۆبووبوونەوە.

 



PM:07:31:07/04/2020