تەندروستی هەولێر: دوو تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

تەندروستی هەولێر چاكبوونەوەی دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.

 

کەمێک پێش ئێستا د. بژار موسی علی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە".

ڕاشیگەیاند" کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٢٢) کەس".



AM:12:18:08/04/2020