بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان تەندروستی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند

بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان ژمارەیەك لە پزیشكان‌و كارمەندانی تەندروستی لە شاری سلێمانی مانگرتنیان لەكارەكانیان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 11/5/2014 بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی سلێمانی كە پێكهاتوون لە ژمارەیەك پزیشك‌و فەرمانبەران‌و كارمەندانی تەندروستی بە ناوی كۆمەڵەی هاودەنگی، بەهۆی پێنەدان‌و دواكەوتنی مووچەكانیان‌و خەرجنەكردنی دەرماڵە، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامداو نەچوونە شوێنی كارەكانیان.
كارمەندە مانگرتووەكانی تەندروستی راشیدەگەیەنن ئەگەر لەماوەیەكی زۆر نزیكدا مووچەو دەرماڵەكانیان بۆخەرجنەكرێت هەڵوێستی توند دەگرنەبەر.



AM:09:28:11/05/2014