بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکانی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتیدا تەقییەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ بۆمبێك بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی تەقییەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێك بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پۆڵا سیروان تاڵەبانی، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ناحییەی كوڵەجۆ تەقییەوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو بۆمبە هیچ زیانێكی گیانی بە داوەوە نەبووە و زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.

 

تەقینەوەی ئەو بۆمبە لەکاتێکدایە شەوی رابردو چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر هێزەكانی لیوای ٥ی پێشمەرگە لە ناوچەی كوڵەجۆی قەزای كفری و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهیدبوون.

 
 



PM:01:55:08/04/2020