پۆلیسی راپەرین دەستیگرت بەسەر بڕێكی زۆری ماددەی كحول كە بەشێوەیەكی نایاسایی مامەڵەی پێوەكراوە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" سەرەڕای بەجێگەیاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر (مکافحە) دوای بەدەسهێنانی زانیاری و بەدواداچون لە گەڕەکی ئاشتی لەناو ماڵێک دەستیان گرت بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی کحول کە خاوەن ماڵەکە بەشێوەیەکی نایاسایی فرۆشتویەتی".
ڕاشیگەیاند" دیارترین لەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بریتین لە ( عارەق ، جن ، ویسکی ، ڤۆتگا ، بیرە) لەگەڵ بڕێکی تر لە خواردنی بەسەرچوو، دواتر خاوەنی ماڵەکە بە ماددەی ٢٤٠ لە یاسایی سزدانی عێراقی ڕاگیرکرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".