رۆناڵدینهۆ بە ١.٦ ملیۆن یۆرۆ ئازاد کراوە





رۆناڵدینهۆی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە زیدانی وڵاتی پاراگوایی جێدەهێڵێت و دەبرێتە هوتێلێکەوە.
رۆناڵدینهۆ ٣٢ رۆژ پێش ئێستا لەگەڵ براکەی بە پاسپۆرتی تەزویرەوە سەردانی وڵاتی پاراگوایی کردو بەوهۆیەوە لە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە دەستگیرکراوەو ماوەی زیاتر لە مانگێکیشە لە زیداندایە.
ئەو یاریزانە لە ئێستادا بە کەفالەتی ١.٦ ملیۆن یۆرۆ ئازاد کراوەو گواستراوەتەوە بۆ هوتێلێک لە پاراگوایی، هەر لە ژێر چاودێری پۆلیسی ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە.
رۆناڵدۆ دوو جار بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکراوە، یەکێکە لە ئەفسانەکانی تۆپی پێی وڵاتی بەرازیل و جیهان و یانەی بەرشەلۆنە.



PM:06:58:08/04/2020