یانەی نەورۆز گرێبەست و بۆندی یاریزانانەومووچەی مانگی ئادار دابەش دەكات


سەرباری ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تەواوی جیهان و عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كە بۆتە هۆی لەكارخستن و پەككەوتنی سەرجەم بوارەكانی ژیان بە وەرزش و یاری تۆپی پێ و خولە جیهانی و ناوخۆییەكان لە تەواوی دنیادا، بە لەبەرچاوگرتن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەكە وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی لە پێدانی شایستە دارییەكان و پاپەندبوون بە گرێبەست و بۆندەكانەوە، یانەكەمان بڕیاریدا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار بەسەر ستافی راهێنەران و تەواوی یاریزاناندا.
داواكارین لە خوای گەورە هەموولایەك پارێزراو بەدووربن لەم دەردو بەڵایەو لەزووترین ماوەدا ژیان و كایە زیندووەكەی كە وەرزشە، بچێتەوە سەر رێوڕەوی ئاسایی خۆیی.


PM:07:04:08/04/2020