هەڵەبجە یەکەم چاکبوونەوەی راگەیاند

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە چاکبوونەوەی یەکەم حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنای لە پارێزگاکەیان راگەیاند.

د. ئازاد مستەفا قادر بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "هەوڵەكان دەگەنە ئامانج، یەكەم تووشبووی قاوشەكانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاكبووەوە، پاش وەرگرتنی چارەسەر".

لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید ٢٠ تووشبووی کۆرۆنای تێدایە بەم پێییە بێت دەمێنێتەوە ١٩ یان لە نەخۆشخانەکان.

 

 


PM:08:44:08/04/2020