هەڵەبجە .. حاڵەتێکی تری تووشبوی کۆرۆنا راگەیەندرا

هەڵەبجە کە ئەمشەو رایگەیاند کەسێکی توووشبوو چاکبووە، بەڵام پاش کەمێکی تر وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی کەسێکی تری راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند" لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا، منداڵێکی کوڕ تەمەن 9 ساڵان کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە."

ئەمشەو ٨ی نیسان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند کە تووشبوویەک چاکبۆتەوە، بەو پێیە ١٩ تووشبوو لەو پارێزگایە لە نەخۆشخانەبوون، بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیە جارێکی تر ژمارەی تووشبوان بووە بە ٢٠ کەس.

 

 


PM:10:13:08/04/2020