وێنە.. کەسایەتییەکی رۆشبیری کورد بەهۆی کۆرۆناوە باری دژوارە

کەسایەتی ناسراو و رۆشنبیریی ئیسلامی کورد، د.موشیر گەڵاڵی بەهۆی کۆرۆناوە باری تەندروستی خراپە.

 
د. موشیر گەڵاڵی سەرۆکی پەیمانگای دیالۆکی نێودەوڵەتی کە لەوڵاتی لەندەن دەژی تووشی کۆرۆنا بووەو باری تەندروستی زۆر خراپە.


بەپێی ئەو زانیاریانەی لە کەسە  نزیکەکانی ئەو کەسایەتییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ناوبراو هێندە دۆخی خراپە لە ژێر ئۆکسجیندایەو بە زەحمەت هەناسە دەدات.

 
د. موشیر گەڵاڵی پێشتر کادیری لایەنە ئیسلامییەکان بووەو دواتر پەیوەندی بە پارتیەوە کردووەو، سەرۆکی  پەیمانگای دیالۆکی نێودەوڵەتییە.

 
ناوبراو لە دایکبووی ١٩٦١ ە، خاوەنی چەند بڕوانامەیەکی هەیەو چەند کتێب و توێژینەی نووسیووەو لە زۆربەی کۆنگرەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقدا بەشداری کردووە، ماوەیەک بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵ بووە، دواتر بووە بە پارتی.

 


PM:10:52:08/04/2020