کەشناسی: لەدوای نیوەشەوە پێشبینی بارانبارین دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمشەو ٨ی نیسان رایگەیاند "لە دوای نیوەشەوەوە، پێشبینى نمە بارانێکى کەم دەکرێ لە ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى هەرێم".

 

کەشناسی لە راگەیەندراوێکی پێشوویدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بارانی پچڕپچرەمشەو لە شوێنە بەرزەکان دەبارێت، سبەینێ دوانیوەڕۆش بارانبارین لە چەندان شوێنی هەرێم دەبارێت.

 

ئەو بارانبارینە کە رێژەکەی هەرێم گیر نیەو هەموو شارەکانی هەرێم ناگرێتەوە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، بەلآم پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان لەسەر ٢٠ پلەوە تا ٢٧ پلە بەرزدەبێت.



PM:11:28:08/04/2020