تەندروستی جیهانی: بەخاخ و خۆشووشتن بەئاوی گەرم كۆرۆنا بنبڕناكات

لەگەڵ پەرەسەندنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهان ، رێنمایی هەڵە لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە بڵاودەكرێتەوە و گوایە بەكارهێنانی بەخاخی لووت و خۆشووشتن بەئاوی گەرم دەبێتە هۆی زامنكردنی تووش نەبوون و لەناوبردنی ئەو ڤایرۆسە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەپەیجی ڕەسمی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە خۆشووشتن بە ئاوی شلەتێن یاخود گەرم دەبێتە هۆی تووش نەبوون بەكۆرۆنا و تەئكیدی كردەوە پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ بەجێگری دەمێنێتەوە لەكاتی خۆشووشتن لەنێوان 36.5 بۆ 37 پلەی سەدی سەرباری پلەی گەرمی ئەو ئاوەی بەكاردێت.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لەوەی خۆشووشتن بەئاوی زۆر گەرم لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن لەوانە سووتاوی و لەناوبردنی شانەكان.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەكردووە" بەكارهێنانی بەخاخ و شووشتنی لووت بەگیراوەی خوێ نابێتە هۆی رێگری لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و هیچ بەڵگەیەك نیە لەوبارەیەوە".

PM:12:47:09/04/2020