مستەفا کازمی پۆستێک بە کوردی بڵاودەکاتەوە

کەسایەتی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، مستەفا کازمی لەسەر راسپاردنی پۆستێک بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە.

لەو پۆستەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە، مستەفا کازمی نووسوویەتی" بە راسپاردنم  بە ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عیراقی، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان، بۆ کارکردن لە سەر پێکھێنانی حکومەتێک کە خواستی عیراقیەکان بخاتە پێشینەی کارەکانی، سەروەری نیشتیمان و مافەکان بپارێزێت و،و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئابووری بەرەوپێش ببات."

ئەمڕۆ ٩ی نیسان دوای کشانەی زەرفی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، مستەفا کازمی کاندیدکرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ. 

 


PM:03:23:09/04/2020